لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 ئەیلوول

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لەسەرتاسەری قوتابخانە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرجەم قۆناغەکانەوە، ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و پێویستە مامۆستایان ئامادەییان هەبێت و پەیوەستبوونی ساڵانە دووپات بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێنمایی ساڵانەی وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی 1-9ـی هەموو ساڵێک پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەران لە قوتابخانەکان ئامادەییان هەبێت. ئەمەش لە پێناو ئەوەیە بزانرێت ژمارەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی هەن چەندن و لە چەند قوتابخانە بۆشایی دروست دەبێت. هاوکات بۆ خۆ ئامادەکردنی دەستپێکی ساڵی نوێیە.
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێویستە هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران لە قوتابخانەکان ئامادەییان هەبێت و واژۆ لەسەر ئامادەییان بکەن. تاوەکو ئەم پرۆسەیە ئەنجام نەدرێت نازانرێت چەند مامۆستا و فەرمانبەر لە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەشداری دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای وتووە، ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە و ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ لە بەشێکی قوتابخانەکان تاقیکردنەوەی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بەڕێوە دەچێت، دوێنێ یەکشەممە لە بەشێکی قوتابخانەکان پرۆسەی ئامادەیی مامۆستایان ئەنجامدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






