میدیای فەرمی سووریا: چەکدارانی هەسەدە هەوڵیان داوە دزە بکەنە نێو سوپاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 ئەیلوول

چەکدارانی سوپای سووریا - وێنە:
ئاڤا نیوز
ئاژانسی فەرمی سووریا دەڵێت: چەکدارانی هەسەدە هەوڵیان دەدا دزە بکەنە ناو پێگەکانی سووپای سووریا لە گوندی تەل مەعاز لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب. لە بەرامبەردا هەسەدە ئەمە ڕەتدەکاتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا سانا، بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان، دوای ئەوەی زانراوە هێزەکانی هەسەدە هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو پێگەکانی سوپای سووریا لە گوندی تەل مەعاز لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، سوپا بەرپەرچی داونەتەوە شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی سووریا، هێزەکانی هەسەدە پێگەکانی سوپایان کردووەتە ئامانج، شەڕەکە بە چەکی سوک دەستیپێکردووە، دواتر بە چەکی قوورس شەڕەکە بەردەوام بووە، سوپا هێزی زیاتری ڕەوانەی ناوچەکە کردووە. لە هەواڵەکەی ئاژانسی سووریا ئەوەش هاتووە، "بەهۆی ئەوەی هەسەدە لەو شەڕەدا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، بە ناچاری پاشەکشەی کردووە."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەردا، هێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات "هەسەدە" ئەم هەواڵە ڕەتدەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە کە "بەهیچ شێوەیەک شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەسەدە و سوپای سووریا ڕووی نەداوە، "بەهیچ شێوەیەک هێزەکانمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هێرشی نەکردووەتە سەر پێگەکانی سووپای سووریا، ئەوەی ڕوویداوە شەڕی نێوان چەند گرووپێکی چەکداری سەر بە حکومەتی سووریا بووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






