تیمی هەژماری من لەبارەی دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە لە قەزا و ناحییەکان ڕوونکردنەوە دەدەن
- بزنس
- 1 ئەیلوول

لۆگۆی هەژماری من و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە
ئاڤا نیوز
لەبارەی دانانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە قەزا و ناحییەکان، تیمی هەژماری من دەڵێن، لەماوەی داهاتوودا لە چەند قەزا و ناحیەیەک ئامێر دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: بانکەکانی بەشدار لە پڕۆژەی هەژماری من، ئامێری ئەی تی ئێم بۆ هاوبەشانیان لە پارێزگا، قەزا و ناحییەکان دادەنێن، تاوەکو ئێستا 580 ئامێری ئەی تی ئێم لە 200 شوێن دانراون.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێکی بەشداربووانی پڕۆژەکە لە قەزا و ناحییەکان داوای دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە دەکەن، چونکە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان ناچارن چەند کیلۆمەترێک ببڕن تا دەستیان بە ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە بگات بۆ وەرگرتنی مووچە.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤای گوت، "لەماوەی داهاتوودا ژمارەی ئەی تی ئێمەکان زیاتر دەکرێن، بەشێکی قەزا و ناحییەکانیش دەگرێتەوە، بەڵام مەرجی دانانی ئەی تی ئێم لەهەر شوێنێک بوونی هەزار مووچەخۆرە لەو ناوچەیە."
ئەمەش بزانە: بۆ مووچەی مانگی شەش 465 هەزار و 600 مووچەخۆری هاوبەشی بانکەکانی پڕۆژەی هەژماری من دەتوانن لە ڕێگەی ئامێرەکانی (ATM) مووچەکانیان ڕابکێشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






