مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردە لەگەڵ وەزارەتەکانیان مووچە وەردەگرن
- بزنس
- 1 ئەیلوول

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە مووچە وەردەگرن
ئاڤا نیوز
دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا و پەروەردەش دابەش دەکرێت، لە گەنجینەکان لیستەکان ئامادەکراون، بۆ ئەوەی لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکە ئەوانیش مووچەکانیان خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕی یەک تریلیۆن و حەوت ملیار و 352 ملیۆن دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارە لەگەڵ مووچەی مانگی شەش مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش خەرج بکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە سبەی سێشەممە و مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ وەزارەتەکانیان مووچە وەردەگرن."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی وئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە 2-9-2025 لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی دابەش دەکرێت.
هاوکات ڕۆژی چوار شەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
ئەمەش بزانە: نزیکەی 38 هەزار مامۆستای گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و چوار هەزار و 100 مامۆستای زانکۆ و پەیمانگەکان لە خوێندنی باڵا لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان دابین دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






