
نمایشکردنی ژمارەیەک پارچە زێر لە بازاڕی زێڕ فرۆشانی هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ بەردەوامە لە هەڵکشان و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 705 هەزار دینار.
وێنە گەورەکە: ناجێگیری هاوکێشە سیاسییەکان لە جیهان کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتووەتە سێ هەزار و 531 دۆلار، نرخی زێڕیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت: لە هەفتەی ڕابردووەوە نرخی زیڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک مسقاڵ زیڕ گەیشتووەتە 705 هەزار دینار.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ چوارشەممە 3-9-2025، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دانانی نرخەکەی لەلایەن سەندیکای زێرنگەرانەوە بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:-
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22: 738 هەزار دینار.
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21: 705 هەزار دینار.
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18: 605 هەزار دینار.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمانەن:
- تادێت ئەگەرەکانی دابەزاندنی رێژەی سووی بانکی لە ئەمریکا لە 17ی ئەم مانگە بەهێزتر دەبێت.
- بەردەوامی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا کە مەترسی دروستبوونی جەنگی لێدەکرێت.
- بەڕێوەچوونی لووتکەی ئەنجوومەنی سەرکردەکانی ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگهای (SCO) لە شاری تیەنجین لە چین کە زیاتر لە 20 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بەشدارییان تێدا کرد.
- بەردەوامی شەڕی غەززە.
- مەترسی هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
- بەردەوامی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هەموو پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن کە نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە ئەگەری ئاڵۆزبوونی زیاتری هاوکیشە سیاسییەکان و هەڵگیرسانی هەر جەنگێک بەرز بوونەوەی نرخی زێڕ خێراتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 17ـی نمایش کرد
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین نزیکە و لە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی ئازادکردنی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی - ڕووسی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
8 ئەیلوول
کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات دوو مەدالیای نێودەوڵەتی لە یاری بەلەم بۆ ئێران بەدەست دەهێنێت
8 ئەیلوول
قوتابییەکی پۆلی 12 لە کەلار دوو ساڵە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراو لە تاقیکردنەوە بێبەش دەبێت
8 ئەیلوول
لە دهۆک پێشانگەی "سێ ڕوانگە" دەکرێتەوە
8 ئەیلوول
ڕووسیا: ڤاکسینی دژەشێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
8 ئەیلوول
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ نزیکەی 70 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی مانگی هەشت بۆ حکومەتی فیدڕاڵ نێردرا
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی هەشت بۆ بەغدا دەنێردرێت