
دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بەردەوام دەبێت.؛ گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان ئاماژە بەوەدەدات، سەرەڕای ئەوەی سبەی پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام (د. خ)، پشووی فەرمییە، لە کاتێکدا بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە، ژمارەیەک وەزارەت مووچە وەردەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی وەزارەتی دارایی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانییەکان ئاگاداری بانکەکانی کردووەتەوە، کە سبەی سەرەڕای پشوو دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بەردەوام دەبێت، مووچەخۆران دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش، سبەی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کارەبا، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، پۆلیسی نەوت، یەکەی 70 و 80، ئەنجوومەنی ئاسایش، زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






