
سەرۆک بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، باس لە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق كراوە.
چیرۆكی سەرەكی: لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ فەرەنسا، بە مەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی شەقامی پێشمەرگە لە ناوجەرگەی پاریس پایتەختی ئەو وڵاتە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 5ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆك بارزانی، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسای كرد لە پاریس و لەلایەن ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشوازی لێكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لەبارەی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە لەدیدارەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی هەردوو گەلی کوردستان و فەرەنسا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە و ڕۆشناییش خرایە سەر سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کە ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پێویستیی پابەندبوون بە دەستوور و چارەسەرکردنی گرفتەکان کراوە.
لەلایەكی دیكەوە: هەڕەشەکانی تیرۆر و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرا و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جەختی لە پشتگیریی بەردەوامیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






