فوئاد حوسێن: لەم ڕۆژانە هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەگەنە ڕێککەوتن
- بزنس
- 6 ئەیلوول

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، نوێترین زانیاریی سەبارەت بە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، ئەوەی پەیوەندیی هەیە بە داهاتی نانەوتی هەردوولا زۆر چوونەتە پێشەوە و بە بۆچوونی من لەم ڕۆژانە دەگەینە ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی لەیەکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستەش تائێستا لیژنەکانی هەردوولا چەندین کۆبوونەوەیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەبارەت بە ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، ئەوەی پەیوەندیی هەیە بە داهاتی نانەوتی هەردوولا زۆر چوونەتە پێشەوە و بە بۆچوونی من لەم ڕۆژانە دەگەینە ڕێککەوتن.
لەلایەکی دیکەوە: هەرچی پەیوەستە بە پرسی نەوت، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی، كێشەی نەوت دوو لایەنە نەبووە بەڵكوو كێشەیەكی سێ قۆڵییە لەنێوان هەردوو حكومەت و كۆمپانیاكانی نەوت، بۆ ئەمەش لەم ڕۆژانە دەگەینە لێكتێگەیشتن و ئەنجامی باش.
سەبارەت بە کاروباری لیژنەکانیش، فوئاد حوسێن هیوادارە "تاوەكوو ڕۆژی سێشەممە لیژنەكان كارەكانیان تەواو بكەن، بۆ ئەوەی بتوانین ڕۆژی سێشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو ڕاپۆرتانەی كە پێشكەشی دەكەن ئەرێنی بن و لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتانە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار بدات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بە گوتەی فوئاد حوسێن، "هەولێر و بەغدا سەبارەت بە داهاتی نانەوتی گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتن، چونكە گەڕاونەتەوە بۆ یاساكان و هەر لایەنێك بۆچوونی خۆی لەمبارەیەوە پێشكەش كردووە، ئەوەی من زانیارییم هەیە هەردوولا لێكتێگەیشتنیان هەیە بۆ بابەتەكە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






