کۆڕنیشی شێلادزێ 65%ـی کارەکانی جێبەجێ کراوە

شەیری بکە لە:
کۆڕنیشی شێلادزێ 65%ـی کارەکانی جێبەجێ کراوە

دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەکە. وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ئاڤا نیوز

کارکردن لە پرۆژەی کۆڕنیشی شێلادزێ بەردەوامە و 65%ـی کارەکانی تەواو بووە، بە گوژمەی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێت، درێژییەکەی یەک کیلۆمەترە.

وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلانێکی ستراتیژی کار لەسەر فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا گرنگی تایبەتی بە پیشخستنی کەرتی گەشتیاری داوە و چەندین پرۆژەی لەو شێوەیەی خستووەتە بواری جێبەجێکردن، بەشێکیان تەواو کراون و ئەوانی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردنن.

لێدوانی فەرمی: وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە ئاڤا میدیای گوت: ئەم پرۆژەیە لەسەر رووباری ڕوویی شین جێبەجێ دەکرێت، ئەم پرۆژەیە و چەند پرۆژەیەکی دیکەی گەشتیاریی کە لەو سنوورە جێبەجێ دەکرێن ژێرخانی گەشتیاریی دەڤەرەکە دەوڵەمەند دەکەن و وادەکەن ژمارەیەکی زیاتری گەشتیار ڕوو لە سنووری قەزای ئامێدی بەتایبەت ناحیەی شێلادزێ بکەن.

زانیاریی زیاتر: کۆڕنیشی شێلادزێ پێکدێت لە: پۆندێک، خواردنگە، نافوورە، خزمەتگوزاری، شوێنی یاری منداڵان، باخچە و ڕووناکی.

بۆچی گرنگە: ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو لە شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری ناحیەی شێلادزێ دەکەن، جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەش وادەکات ژمارەی ئەو گەشتیارانەی ڕوو لەو سنوورە دەکەن زیاتر ببێت.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بە گوتەی قایمقامی قەزای ئامێدی ئەو پۆندەی لەو پرۆژەیە دروست دەکرێت بەهیچ جۆرێک ڕیگە لە هاتووچۆی ماسییەکان لە ڕووباری ڕوویی شین ناگرێت، لە پۆندەکە دەرچەیەکی تایبەتی بۆ کراوە وادەکات ماسییەکان بە سەربەستی هاتووچۆ بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: