مام جەوهەر، دڵسۆزێکی سینەمای کۆن، ماڵەکەی لە هەولێر دەکاتە سینەمایەک بۆ خەڵک
- کولتوور
- 6 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
هاووڵاتیەکی شاری هەولێر، لە دوای کۆچی دوایی دایکی لە ساڵی 2018، ماڵەکەی کردووە بە سینەما بۆ نمایشکردنی فیلمە کۆنەکان بە خۆڕایی و بووەتە جێگەی سەرنج و خۆشەویستی خەڵک، بەتایبەتی چینی بەتەمەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، هاوڵاتییەکی تەمەن 70 ساڵ بە ناوی مام جەوهەر، دڵۆڤانی و خۆشەویستی خۆی بۆ هونەری سینەما گەیاندووەتە ئاستێک کە ماڵەکەی خۆی گۆڕیوە بۆ سینەمایەک بە خۆڕایی فیلم بۆ خەڵک نمایش دەکات.
لێدوانی فەرمی: مام جەوهەر بۆ ئاڤا، باسی لە سەرەتاکانی خۆشەویستی خۆی بۆ سینەما کردووە، کاتێک لە منداڵیدا لە سینەما کاری کردووە. وتی "لەو کاتەوە ئیتر عاشقی سینەما و فیلم بووم، هەرچی فیلمە لە جیهان بینیومە."
زانیاریی زیاتر: سینەماکەی مام جەوهەر، کە بەتایبەتی سەرنجی لەسەر فیلمە کۆنەکانە، هەفتانە دوو ڕۆژ دەرگای بۆ خەڵک دەکاتەوە. ڕۆژانی هەینی بە تایبەتی بۆ فیلمە هیندییەکان تەرخانکراوە، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی قووڵیەتی بۆ سینەمای بۆلیوود. مام جەوهەر سەرسامێکی گەورەی ئەکتەری ناوداری هیندی ئەمیتاب باباجانە.
بەپێی قسەکانی خۆی، لە ساڵانی هەشتاکان سەردانی هیندستانی کردووە و لەوێ لە نزیکەوە زۆرێک لە ئەکتەرە هیندییەکانی بینیوە و وێنەی یادگاری لەگەڵیان گرتووە، وەک ئەمیتاب باباجان، شێرە غائین، جەبار سەنگ، دارا مەندەر، و یاسەمین. ئەو شانازی بەوە دەکات کە لەو سەردەمەدا باسی کوردستانی بۆ ئەو ئەکتەرانە کردووە و بانگهێشتی کردوون بۆ سەردانیکردنی هەولێر.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لە نمایشی فیلم، مام جەوهەر خزمەتگوزاری زیاتری پێشکەش بە میوانەکانی دەکات وەک چا، قاوە و گوڵەبەڕۆژە.
ئەمەش بزانە: سینەماکەی مام جەوهەر تەنها شوێنێک نییە بۆ بینینی فیلم، بەڵکو بووەتە ناوەندێکی کۆمەڵایەتی بۆ چینی بەتەمەن بۆ ئەوەی پێکەوە کات بەسەر بەرن و بیرەوەرییەکانی ڕابردوو بگێڕنەوە. هەروەها، مام جەوهەر ڕۆژێکی تایبەتی بۆ خێزانەکان تەرخان کردووە بۆ ئەوەی بەیەکەوە بێن و چێژ لە فیلمەکان وەربگرن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە




