
دیمەنی پردی دەلال لە زاخۆ. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
تاقیکردنەوەی گوشاری بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە زاخۆ دەکرێت و بڕیارە مانگی داهاتوو پڕۆژەی ڕووناکی لە ئیدارە سەربەخۆکە جێبەجێ بکرێت.
وێنە گەورەکە: هاووڵاتیان لە ناوەندی شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەستیان بە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای بەردەوام گەیشتووە، ئێستا پڕۆژەکە لە ئیدارە سەربەخۆکان و قەزا و ناحیەکان فراوان دەکرێت و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای زاخۆ ڕایگەیاند: تاقیکردنەوەی گوشاری لەسەر تۆڕی کارەبای زاخۆ دەکرێت، تاقیکردنەوەکە هەوڵێكە بۆ دیاریکردنی کەموکوڕییەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا لە زاخۆ، بۆیە ماوەی دوو ڕۆژ بە بەردەوامی کارەبا دەبێت و تەنها لە دۆخە نەخوازراوەکاندا دەپچڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەوڵە بۆ ڕێکخستنی تۆڕەکانی کارەبا و نەهێشتنی ئاستنەگەکانی گواستنەوە و دابەشکردنییەتی، لە داهاتوو دا تەواوی زاخۆ دەبێتە خاوەنی پڕۆژەی ڕووناکی.
پەیامی فەرمی: پێشتر عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئێکس ڕایگەیاندبوو: تا مانگی 10ـی ئەمساڵ، کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە تەواوی ئیدارەی زاخۆ، بەمەش کارەبا بڕان و سرکێت هەڵدانەوە نامێنن، کارەبایەکی بەردەوام و بە نرخێکی گونجاو، کە دەبوو چەندین ساڵ بەر لە ئێستا دابین بکرایە، ئێستا بەردەست دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






