بە تالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان 13 شوێنی ئاوی خواردنەوەی بۆ باڵندە و ئاژەڵی کێوی دروست کردووە
- ژینگە
- 7 ئەیلوول

دروستکردنی شوێنی ئاوخواردنەوە بۆ ئاژەڵان
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ تەنیا لە سنووری بارزان 13 شوێنی ئاوخواردنەوە بۆ باڵندە و ئاژەڵی کێوی لەلایەن بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان دروست کراون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی وشکە ساڵیەوە بەشێکی زۆری ئاوی کانی و سەرچاوەی ئاوی سروشتی لە چیا و دەشتەکانی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە بەشێکیشیان بە تەواوی وشک بوون، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو وشکە ساڵییە لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی کوردستان ژینگەپارێزان شوێنی ئاوخواردنەوە لە شاخەکان دروست دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سدیق حەسەن، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان بە ئاڤا میدیای گوت: بەهاوکاری نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی، تا ئێستا 13 شوێنی ئاو خواردنەوەمان بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێویەکان درووستکردووە و هەزاران گیانەوەری جۆراوجۆر سوودیان لێ دەبینن، بەردەوامیش ئاو بۆ ئەو شوێنانە دابین دەکەین.
زانیاریی زیاتر: ژینگەپارێزی لە سنووری بارزان هەر لە کۆنەوە بووەتە بەشێک لە کولتووری دەڤەرەکە، بۆیە سەدان جۆرەی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان لەو سنوورە پارێزراون، بەجۆرێک هەندێک لەو گیانەورە کێوییانە ترسیان لە مرۆڤ نەماوە و دێنە ناو گوندەکان.
بۆچی گرنگە: دروست کردنی شوێنی ئاو خواردنەوە و دابینکردنی ئاو لە چیاکان، ڕێگری دەکات لە کۆچ کردن و لەناوچوونی باڵندە و ئاژەڵی کێوی بەهۆی گەرما و تینوێتی، لە هەمان کاتیش پارێزگاری لە سرووشت و ژینگەی ئەو ناوچانە دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






