
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کۆنووسی ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا دەخرێتە بەردەم سوودانی و چاوەڕوان دەکرێت بڕیارێکی ئەرێنی لەبارەوە بدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، محەممەد شیاع سوودانی، لەگەڵ شاندی دانوستانی عێراق بچێتە کۆبوونەوە و کۆنووس و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ شاندی دانوستانی هەرێمی کوردستان بە وردی بۆ بخرێتە ڕوو، دواتریش سوودانی لە ڕێگەی ڕاوێژکارێکی باڵای خۆیەوە گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر دەکات.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سوودانی ڕاپۆرتی لیژنەکانی هەولێر و بەغدا ببینێت و بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی چارەسەری کێشەکان بدات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لەم پرسە بە ئاڤای ڕاگەیاند: عێراق گرێبەستێکی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە لەبارەی دووبارە دەستپێکردووەنەوەی هەناردەی نەوت، هەولێریش ئەو گرێبەستەی دەستکاری کردووە و بۆ بەغدای ناردووەتەوە، ئەمەش بۆ زیادکردنی هەندێک وردەکاری بووە لەبارەی خەرجی دەرهێنانی نەوت و گرێنتی کۆمپانیاکان.
ئەگەر هاتوو ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ئەو گۆڕانکارییە نوێیانە درا، ئەوا ئاڕاستەی کۆمپانیاکان دەکرێت و دەبێتە ڕێککەوتنێکی هەمیشەی سێ قۆڵی لە نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان، دواتر بڕیار لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هاتووەتە ئاراوە، بەغدا داوای داوای 50 بە 50 باج و گومرگی کردووە، ڕسووماتە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوانیش 50 بە 50 بێت، وە هەندێک ڕسووماتی دیکە هەن کە بڕیار و یاسای تەنیا لە هەرێمی کوردستان بۆ دەرکراوە و پەیوەندی بە هیچ یاسایەکی عێراق نییە، ئەوان سەدا 100 بۆ کوردستان دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئەگەر هاتوو سوودانی ئەمڕۆ بڕیارێکی ئەرێنی لەوبارەیەوە بدات، ئەوا پێویست بە دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی شوورا ناکات، بەپێی گوتەی سەرچاوەکە سوودانیش حەزی بەوە نییە کە ئەمە ڕووبدات و بچێتە دادگای فیدراڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش





