
ڕاست نووری شاوێس
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر (ڕاست نووری شاوێس) کۆچی دوایی کرد، ئەو پێشووتر بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و برای کۆچکردوو دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی پارتی بووە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان غەفوور، کەسی نزیکی بنەماڵەی ڕاست نووری شاوێس، بە ئاڤا میدیای وت: ماوەی ساڵ و نیوێکە ڕاست نووری شاوێس دووچاری شێرپەنجەی سییەکان ببوو، لە ئەڵمانیا چارەسەری وەردەگرت، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەخۆشییەکەی تەشەنەی کردبوو، ئەمڕۆ کاتژمێر 9:15 لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
شاخەوان غەفوور دەشڵێت: لە کابینەی دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بریکاری وەزیری نیشتەجێکردن بووە، باڵوێزی پێشووی عێراق بووە لە تونس و مەغریب. سەرەتای کاری حزبی لە یەکێتی قوتابیان دەستپێکردووە و چەندین قۆناغی حزبی و پێشمەرگەیی بینیووە.
زانیاریی زیاتر: ڕیارە دوای ئەوەی تەرمی ڕاست نووری شاوەیس دەبرێت بۆ مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر و نوێژی مردووی لەسەر دەکرێت، دواتر لە شارۆچکە پیرمام بە خاک دەسپێردێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






