سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو سەردانی وڵاتێکی ئەوروپا دەکات
- هەواڵ
- 7 ئەیلوول

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو سەردانی وڵاتێکی ئەوروپا بکات.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت لە حکومەتی عێراق بۆ ئاڤا میدیا، بڕیارە سبەی دووشەممە 2025-9-8، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو سەردانی بەلجیکا بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 2025-6-5، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە سێرج دیکشن، باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی عێراق و بەلجیکا، گرنگترین دۆسیەکانیان و ڕێڕەوی گەشەکردنیان و پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کرا.
زانیاریی زیاتر: سوودانی جەختیشیکردەوە لە پێشوازیکردن لە بەشداریکردنی کۆمپانیا بەلجیکییەکان لە کەرتە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان و دروستکردنی ژێرخانی ئابووری لە کەرتەکانی وزە، تەندروستی و ئاو، بە لەبەرچاوگرتنی بوونی ژینگەیەکی وەبەرهێنانی ئارام و هاندەر بۆ وەبەرهێنەران.
لەهەمان کاتدا: سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی بەشداری بەلجیکای کرد لە پشتگیریکردنی سەقامگیری عێراق و سەروەری و بەرژەوەندییە باڵاکان لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، داوای پەرەپێدانی هاوکاری کرد بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغی بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی ئابووری، جگە لە هەماهەنگی هاوبەش بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری ناوچەکە و کەمکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان.
لەبەرامبەردا: باڵیۆز دیکشن، سڵاوی سەرۆکی حکومەتی بەلجیکای بە سوودانی گەیاند و جەختیشیکردەوە لە کارکردن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






