
ئەپڵیکەیشنی ئەلیکتڕۆنی پسوولەی خۆراک
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا کە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک لە سەرتاسەری عێراق وەستاوە، دەیان هاونیشتمانی ڕۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی هەولێر دەکەن و بەڕێوەبەرایەتییەکە لەڕێگەی ئاڤاوە هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ئایندەیەکی نزیکدا پسوولەی خۆراک لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق بەئەلیکترۆنی دەکرێت، بەمەش چیتر مامەڵەی تۆمارکردنی خێزان لە فۆرمی خۆراک و مامەڵەکانی دیکەی پەیوەست بە بەشەخۆراک بە مامەڵەی کاغەزی ناکرێت و ڕۆتیناتی کەغەزی لای بەڕێوەبەرایەتییەکە و بریکارەکانی خۆراک و هاونیشتمانیانش نامێنێت.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر بە ئاڤای راگەیاند: لەکاتێکدا کە ئەپڵیکەیشنی ئەلیکتڕۆنی پسوولەی خۆراک لە تەواوی عێراق وەستا، ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانمان دەکەن و دەیانەوێت مامەڵەکانی تایبەت بە پسوولەی خۆراک ئەنجام بدەن، بەڵام ئێستا سیستمەکە کار ناکات و داوا لە هاونیشتمانیان دەکەین تاوەکو ئەپڵیکەیشنەکە کارا دەبێتەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان نەکەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سیامەند قادر نانەکەلی، ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک لە مووسڵ، کەربەلا و بەسرە کێشەی تەکنیکی هەیە، بۆیە لە سەرتاسەری عێراق وەستاوە و نازانین کەی کارا دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانی تایبەت بە پسوولەی خۆراک، پێویست ناکات هاونیشتمانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، کاتێک ئەپڵیکەیشنەکە کارا کرایەوە تەواوی خزمەتگوزارییەکان لە ئەپڵیکەیشنەکە بەردەستن و هاونیشتمانیان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن، بەڵام دەبێت بڕی 10 هەزار دینار بۆ ڕاییکردنی مامەڵە و هەزار دینار بۆ هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارە بۆ ناوچە هەژارنشینەکان بدەن.
باکگراوند: ڕۆژی پێنجشەممە 2025-5-08، وەک یەکەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی خۆراک لە هەڵەبجە کارا کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






