ژەنیار ئارام: کار لەسەر ئاوێتە کردنی میوزیکی کوردی بە ستایلە جیهانییەکان دەکەم

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

هونەرمەندی میوزیکژەن ژەنیار ئارام دووپاتی دەکاتەوە کار لەسەر ئاوێتەکردنی میوزیکی کوردی بەو ستایلە جیهانیانە دەکات کە بوونەتە فۆرم.

چیرۆکی سەرەکی: ژەنیار ئارام هونەرمەندێکی شاری سلێمانییە و لە خێزانێکی هونەری لەدایکبووە ، 15 ساڵە موزیکژەنە و ئامێری پیانۆ دەژەنێت و دابەشکاری میوزیکە.

لێدوانی فەرمی: میوزیکژەن ژەنیار ئارام بە ئاڤا میدیای گوت: میوزیک تێکەڵاوی هەست و خوێن و تەواوی دەمارەکانم بووە و هەر کارێکم کردووە لە میوزیک لێی پەشیمان نیم.

ژەنیار ئارام ئەمانەشی وت:

٠ ئامانجم ئەوەیە بەشێوەی مۆدیرن کار لە میوزیکی کوردی بکەم کە ڕەنگدانەوەی جیهانی هەبێت، ئەویش بە ئاوێتەکردنی میوزیکی کوردی لەگەڵ ئەو ستایلانەی لە جیهان بوونەتە فۆرم.

٠ باوکم و دایکم هاندەر و پاڵپشتم بوون لە کاری هونەری و کاریگەری گەورەیان لەسەرم هەبووە.

٠ هەرچەندە من زیاتر پشت بەخۆم دەبەستم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام هەر پرسیارێکم هەبێت دەربارەی مێژوو، مەودای ئامێر، هارمۆنی و فۆرم لە باوکم دەپرسم و ڕاوێژی پێدەکەم.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هونەرمەند ژەنیار ئارام ئێستا کار لەسەر نووسینی فێرکاری دەکات بۆ فێربوونی ئامێری پیانۆ.

هەنگاوی داهاتوو: هەردوو هونەرمەندی میوزیکژەن وەلید ئەحمەد و ژەنیار ئارام لە داهاتوو کۆنسێرتی هاوبەشی هەردوو ئامێری فلوت و پیانۆ لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەن و ئێستا ئامادەکاری بۆ ئەو کۆنسێرتە دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ