
لیستی مووچە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00ـی بەیانی لیستی مووچەی مانگی هەشت دەگاتە دەست بەشی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی مانگانە حکومەتی عێراق لە کاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نانێرێت، بۆیە ناردنی لیستی مووچەش دوادەکەوێت. لە ڕۆژی 3ـی ئابەوە لیستی مووچەی مانگی حەوت نێردراوە بۆ بەغدا و هێشتا چارەنووسی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دیار نییە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 9:00 لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەشی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دەکرێت و لەوێ دەست بە وردبینی دەکرێت.
بەگوێرەی زانیاری ئاڤا، کار بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 9 دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی دوو هەفتەدا ئەویش ئامادە بێت و بنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ناوی ژمارەیەکی دیکەی خانەنشین بۆ لیستی مووچەی مانگی هەشت زیاد دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی کە دۆسییەکانیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینییەوە تەواوکراوە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت. چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکە ڕاپۆرتی ئەو لیژنانەی بۆ داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوت دروستکرابوون بخرێنە گفتوگۆی دانیشتنەکە و دەنگییان لەسەر بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






