کۆمیسیۆن و دادگای فیدراڵی تاوتوێی سکاڵاکانی دژ بە گرووپە چەکدارەکان دەکەن
- هەواڵ
- 9 ئەیلوول

باڵەخانەی دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسیەكان، بە فەرمی سكاڵای چالاکوانانی "گردبوونەوەی سەربەخۆی عێراق"ی وەرگرتووە کە داوای دوورخستنەوەی حیزبە سیاسییە خاوەن باڵە چەکدارییەکانی کردووە، هاوکات سکاڵایەکی هاوشێوە گەیێندراوەتە دادگا فیدراڵی.
چیرۆکی سەرەکی: چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن کە لەژێر ناوی "گردبوونەوەی سەربەخۆیی عێراق"دا کاردەکەن، لە 27ی ئاب سکاڵای فەرمییان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و فەرمانگەی حیزبە سیاسییەکان لە دژی هەموو ئەو لایەنانەی پێکهاتەی چەکداریان هەیە، تۆمارکردووە، هاوکات لە سکاڵایەکی دیکەیان لە دادگای باڵای فیدراڵی لە 2ی ئەم مانگە تێیدا داوایان کردووە، فەرمان سالارێک دەربکرێت بۆ ڕاگرتنی ئەو حیزبانە.
لێدوانی فەرمی: عەباس فەتلاوی، لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: سکاڵاکان لە 27 لاپەڕە پێکهاتووە کە بەڵگەی ئەوەیان تێدایە کە هەندێک حیزب و لایەنی سیاسی گرووپی چەکدارییان هەیە.
کۆمیسیۆن و فەرمانگەی حیزبەکان سکاڵاکەیان وەرگرتووە و سکاڵای دیکە گەیێندراوە دادگای فیدراڵی و هێشتا ماوە بڕیاری لەسەر بدرێت، کۆمسیۆن ئاگاداری کردوونەتەوە لە ماوەی 10 رۆژدا ئەنجامی سکاڵاکە ڕادەگەیێنرێت، بەڵام ماوەکە تێپەڕی و هێشتا هیچ نەبووە، بۆیە ئەوان تەنها لەبەر ئەم هۆکارە ڕوویان لە میدیا کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سکاڵاکاندا داوای دوورخستنەوەی 12 حیزبی عێراقی لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان کراوە بەبیانووی ئەوەی باڵای چەكدارییان هەیە.
٠ بزووتنەوەی سادیقوون باڵی سەربازیی عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتیی قەیس خەزعەلی.
٠ ڕێکخراوی بەدر کە باڵی چەکداریی هەیە و هادی عامری سەرۆکایەتیی دەکات.
٠ بزووتنەوەی بابیلۆن کە کریستیانە و ڕەیان کلدانی سەرۆکایەتیی دەکات.
هەروەها بزووتنەوەی مونتەسیروون، بزووتنەوەی عێراقی ئیسلامی، هاوپەیمانیی خەدەمات، حیزبی موحافیزون، بزووتنەوەی جیهاد و بینا، هاوپەیمانیی سەفوەی نیشتمانی، هاوپەیمانیی حەدبای نیشتمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






