د.ئومێد سەباح: لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان پڕۆپۆزەڵێکمان داوەتە حکومەتی عێراق و چاوەڕێی وەڵامین
- بزنس
- 9 ئەیلوول

د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەرەکانی کوردستان پڕۆپۆزەڵێکمان داوەتە حکومەتی عێراق و چاوەڕوانی وەڵامین.
لێدوانی فەرمی: د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، سێ کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی و کۆمپانیاکان کراوە. هەموو ئەو بابەتانەی لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی داواکرابوون ئێمە جێبەجێمان کردوون. دواین شت لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان پڕۆپۆزەڵێکمان ئامادەکرد و داومانەتە حکومەتی عێراق و چاوەڕێین بەخێرایی وەڵاممان بدەنەوە.
بەوتەی د.ئومێد سەباح، لە پڕۆپۆزەڵەکە کۆمپانیا نەوتییە بەرهەمهێنەرەکان داوای گرەنتیان کردووە، ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی دیراسە دەکرێن، بەو ئومێدەین بە زووترین کات وەڵاممان بدەنەوە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: د.ئومێد سەباح، لەسەر داهاتی نانەوتی دەڵێت: بیروبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان پێ گەیاندوون و بۆ ئەوەش چاوەڕێیی وەڵامین و ئێمە پشت بەستووین بە ماددە دەستوورییەکان بە تایبەت بە یاسا بەرکارەکانی وەک یاسای کارگێڕی دارایی، یاسای بودجە. بۆ ئەمەشیان چاوەڕوانی وەڵامین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەیە و چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر ئەو پڕۆپۆزەڵە بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






