د. فازڵ نەبی: عێراق دەیەوێت چەند مووچەیەکی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان نەدات
- بزنس
- 10 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچە و دۆسیەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان دەڵێت، حکومەتی عێراق مەبەستییەتی کات بە هەرێمی کوردستان بکوژێت، بۆ ئەوەی ڕێککەوتن نەکرێت بەمەش چەند مووچەیەکی مووچەخۆرانی کوردستان نەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 9-9-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە. گفتوگۆ لەبارەی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و داهاتی نانەوتیی کوردستان کرا. سوودانی، کۆنووسی هاوبەشی هەردوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی تایبەت بە پرسی داهاتی ناوخۆیی لەگەڵ خۆی بردبووە کۆبوونەوەکە، لەگەڵ ڕەشنووسی ڕێککەوتنامەی نوێی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان، بەڵام نەتوانرا پرسەکە یەکلا بکرێتەوە، بۆیە ئەو پرسە بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردرا.
لێدوانی فەرمی: د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق کە میوانی هەواڵی ڕۆژان بوو لە ئاڤا میدیا، ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەو بڕیارەی درا کە بچێتە ئەنجوومەنی دەوڵەت، بڕیارێکی باش نەبوو، چونکە ئەو ئەنجوومەنە لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بڕیار نادات. پێشتریش لە ساڵی 2007 کە بۆ ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا یاسای نەوت و گاز چووە ئەنجوومەنی شواری دەوڵەت، ئەنجوومەنەکە لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بڕیاری نەدا، "ئەمجارەش ترسم هەیە لەوەی، لەبەرژەوەندی ئێمە بڕیار نەدات".
بە گوتەی د. فازل نەبی هەولێر و بەغدا لەبارەی ئەو پرسەوە دوو پێشنیازیان هەبوو، بۆیە هەردوولا نەگەیشتنە ڕێککەوتن و بڕیار درا کە لە ئەنجوومەنی دەوڵەت یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە نەچووەتە ئەنجوومەنەکە.
دەشڵێت، پێشنیازەکەی هەرێمی کوردستان زۆر باش بوو، چونکە بەپێی پێشنیازەکە 50٪ی داهاتی نانەوتی بۆ هەردوو دەبێت، بەڵام حکومەتی عێراق، بەتایبەت لایەنە شیعەکان بەو پێشنیازەی هەرێمی کوردستان ڕازی نەبوون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی وتەکانی فازل نەبی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت پەیوەندی بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بکات، بۆ ئەوەی بڕیارەکە ڕابگیرێت تا ئەو کاتەی دەگەنە ڕێککەوتن، چونکە ئەگەر بڕیارەکە لە ئەنجوومەنی دەوڵەت بدرێت، لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێتە ماڵ و دەبێت هەتا هەتایە پێیوە پابەند بێت، بەڵام لەوانەشە ئەنجوومەنی دەوڵەت پێشنیازی هەردوولا ڕەت بکاتەوە و خۆی بڕیارێکی هاوسەنگ لەنێوان هەولێر و بەغدا بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا د.فازڵ نەبی گوتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە بڕیاری ئەنجوومەنی دەوڵەت پابەند نەبێت، بەڵام ئەو کاتە کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دروست دەبێت، نیازی عێراقیش وایە کە کات بکوژێت و لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەگاتە ڕێککەوتن، بۆئەوەی ئەمساڵ چەند مووچەیەکی مووچەخۆرانی کوردستان نەدات.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی دەوڵەت دادوەرییە و هاوشێوەی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستانە، دەستەیەکی دادوەریی سەربەخۆیە و تایبەتمەندە بە دادوەریی کارگێڕی لە عێراقدا، پێکدێت لە دادگای باڵای کارگێڕی و دادگای دادوەریی کارگێڕی و دادگای دادوەریی فەرمانبەران. هەر بڕیارێک بدات دەبێت هەردوولا، حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێراق پێیەوە پابەند بن.
ئەنجوومەنی دەوڵەت باڵاترین مەرجەعە لە عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هاووڵاتیان و لایەنە کارگێڕییەکان، هەروەها ڕاوێژی یاسایی پێشکەش بە حکومەت دەکات و پڕۆژە یاساکان تاوتوێ دەکات و ئامادەیان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
قسەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگای لالش - شێخان دەکاتەوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جووتسایدی شێخان - لالش دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
هێرشی ئەلکترۆنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت