ئاڤا نیوز
لە دەستپێشخەرییەکی سەرکەوتوودا، گەنجێکی بەتوانای شاری کەلار ، توانیویەتی پڕۆژەیەکی گەورەی چاندنی دارخورما دروستبکات، کە وایکردووە لەمەودوا خورمای کەلار کێبڕکێی بەرهەمی خورما بەناوبانگەکانی عێراق، وەک خورمای خاڵس، بکات. چاوەڕوان دەکرێت کەلار ببێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی خورما لە هەرێمی کوردستاندا.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجێکی کەلار، بە ناوی دیار، دوو ساڵ پێش ئێستا سەردانی بەریتانیای کردووە و لەوێوە چوار هەزار بنە دارخورمای لە جۆرێکی تایبەت هێناوەتەوە. ئەم دارخورمایانەی چاندووە و پەرەی پێداوە تا ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە نزیکەی 20 هەزار دارخورما.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تایبەتمەندی ئەم جۆرە خورمایەی دیار ئەوەیە کە بە پێچەوانەی جۆرەکانی دیکەوە کە پێویستیان بە حەوت ساڵ یان زیاترە بۆ بەرهەمهێنان، ئەم دارخورمایانە کە لە کەشوهەوای فێنکی بەریتانیاوە هێنراون، بەهۆی گەرمای کەلاری لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا پێدەگەن و خورما دەگرن.
ئێستا بەرهەمی خورماکان پێگەیشتووە و گەیشتووەتە قۆناغی لێکردنەوە. جگە لە تامە خۆشەکەی، پاک و تەمیز و ڕێک و پێکە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






