لەسەر بەرنامەیەکی ئاڤا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەنتەر و ڕێستورانتەکانی کیتۆ دەگیرێتەبەر
- تەندروستی
- 11 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بەرنامەی "مۆری ئاڤا" ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەنتەر و ڕێستورانتەکانی تایبەت بە کیتۆ دەگرێتەبەر و وەزارەتەکە دەڵێت: کیتۆ بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ، کارێکی زۆر مەترسیدارە.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە خەڵک کیتۆ وەک ڕێجیمێک بۆ دابەزاندنی کێش و تەندروستی پەیڕەو دەکەن، پڕۆسەکە قسەی جیاوازی لەبارەوە دەکرێت و هەندێک دەڵێن لەگەڵ ئەوەی کیتۆ کێش دادەبەزێنێت، کۆنترۆڵی زۆرێک لە نەخۆشییەکانیش دەکات. هەندێکی دیکەش پێیانوایە لەگەڵ ئەوەی بەخێرایی کێش دادەبەزێنێت، بەڵام کاتێ واز لە کیتۆ دەهێنرێت، بەخێرایی کێش زیاد دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرنامەی مۆری ئاڤا، دیبەیتێکی تایبەتی لەسەر ئەو پرسە، بە میوانداری هەریەک لە د. مەزن جەمیلە، پزیشکی گشتی و شارەزا لە بواری خۆراک و د.هێڤار عاسی، بەکالۆریۆس لە نەشتەرگەری گشتیی هەناو، ساز کرد، هەر یەکەیان لە ڕوانگەی خۆیەوە باسی کیتۆ و یارییەکانی تایبەت بە کێش دابەزاندن و لەشجوانی دەکرد.
لێدوانی فەرمی: د. مەزن جەمیلە، پزیشکی گشتی و شارەزا لە بواری خۆراک ڕایگەیاند: لە 99% کۆمەڵگە بۆی هەیە کیتۆ بکات، بە ڕەچاوکردنی ڕینماییەکانی کیتۆ کێش دادەبەزێت و کۆنترۆڵی زۆرێک لە نەخۆشییەکان دەکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: د. سەرکار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بەشداریی بەرنامەکەی کرد و گوتی: وەک وەزارەتی تەندروستی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگرینەبەر کە بەبێ ڕێنمایی پزیشکی هانی خەڵک بدات کیتۆ بکەن، هەروەها لە 99%ـی کۆمەڵگە ناتوانێت کیتۆ بکات، ئەمە نەک هەر قسەیەکی زانستی نییە، بەڵکو زۆر مەترسیدارە و داوا لە سەنتەر و ڕێستورانتەکانی کیتۆ دەکەین بە هەڵوێستەکانیاندا بچنەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. سەرکار، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کیتۆ بکەن، دەبێت لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ کار بکەن و بڕۆنە نێو پڕۆسەکەوە، ئەو کەسانەشی هانی خەڵک دەدەن کیتۆ بکەن، پێویستە ڕێنماییە پزیشکییەکان پەیڕەو بکەن، چونکە ڕێکاریی یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






