ئەنجوومەنی دەوڵەت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پرسی داهاتی ناوخۆ یەکلا دەکاتەوە
- بزنس
- 13 ئەیلوول

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی یەکشەممە، ئەنجوومەنی دەوڵەت لە عێراق کۆببێتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بە هەر شێوەیەک بێت، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا وەڵامەکەیان بە نووسراوی فەرمی دەنێرن و بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە دەبێت.
وێنە گەورەکە: پرسی داهاتی ناوخۆ لەگەڵ پرسی نەوت، دوو لەمپەری سەرەکی بوون لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت چارەسەرکردنی پرسی داهاتی ناوخۆ لەم هەفتەیەدا ببێتە هۆی چارەسەری دواکەوتنی مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی داهاتوو.
ئەنجوومەنی دەوڵەت، کە لە 23 ئەندام پێکدێت و د. کەریم خەسباک سەرۆکایەتی دەکات، تەنیا یەک ئەندامی کوردی هەیە. ئەم ئەنجوومەنە سەربەخۆیە و بە باڵاترین مەرجەع دادەنرێت بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە ئیدارییەکان لە عێراقدا.
لێدوانی فەرمی: لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا، ئەندامە کوردەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە ئەنجوومەنەکە لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر داهاتی ناوخۆ کۆدەبێتەوە. پێنج ئەندام یان زیاتر بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن و د. کەریم خەسباک خۆی سەرۆکایەتی دەکات. لەو پێنج ئەندامە، سێیان شیعە و دووانیان سوننەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە ئەنجوومەنەکە بۆچوونی یاسایی خۆیان لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی دەرببڕن. بۆچوونی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجوومەنەکە نێردراوە، ئەوانیش "ڕای یاسایی" خۆیان ڕادەگەیەنن، بەو واتایەی کە بڕیار نادەن بەڵکو تەنیا بۆچوونی خۆیان دەخەنەڕوو.
شێوازی جێبەجێکردن: ئەگەری هەیە سبەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کارەکانی تەواو بکات، ئەگەر تەواو نەبوو، دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە و بە نووسراوی فەرمی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەداتەوە. بە هەر شێوەیەک بێت، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا وەڵامەکەیان بە نووسراوی فەرمی دەنێرن و بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی مووچەوە، ئەمساڵ حکومەتی عێراق تەنیا شەش مووچەی ناردووە و شەش مووچەی تر ماون. لە کاتێکدا ئێستا لە ناوەڕاستی مانگی نۆداین، ئەگەری ناردنی شەش مووچەکەی دیکە گەرەنتی نییە. پێشبینی دەکرێت تەنیا دوو بۆ سێ مووچەی تر لەمساڵدا بنێردرێن، چارەنووسی مووچەکانی تر نازانرێت دەفەوتێن یان دەکەونە ساڵی داهاتوو."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
12 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جوان عەبدوڵڵا: ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بیانوو گرتنە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دادەبەزێت