ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە قەیرانی بێدەرمانی و کەمیی پێداویستییە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانە حکومییەکانی سنووری سلێمانی و دەوروبەری سەریهەڵداوەتەوە، ئەمەش ژیانی نەخۆشەکانی خستووەتە مەترسییەوە، وەزیری تەندروستیش لە ڕێگەی ئاڤاوە بەڵێنی چارەسەری ئەو پرسە دەدات لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو.
چیرۆکی سەرەکی: کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە سلێمانی مەترسی لەسەر ژیانی کەسانی نەخۆش دروست کردووە، خاوەن کۆمپانیاکانی هێنانی دەرمان و پێداویستی، بەهۆی وەرنەگرتنی پارە ناتوانن دەرمان هاوردە بکەن.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەعات حەوتی ئاڤا بەشداری کرد و ڕاگەیاند: کێشەی کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ تەرخانکراوی دارایی دەگەڕێتەوە، بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە کێشەی نەختینە لە بانکەکان دروست بووە، لە کۆی 27 ملیار دینار تەنیا چوار ملیار دینار لە بانکەکانی سلێمانی خەرج کراوە.
وەزیری تەندروستی وتی، چارەسەری بنەڕەتی ئەوەیە خەرجییە تەندروستییەکان لە خەرجی گشتیی دەربکرێن.
سەبارەت بە بابەتی نەشتەرگەری، د. سامان بەرزنجی ڕایگەیاند، هیچ نەشتەرگەرییەک لە پارێزگای سلێمانی ڕانەگیراوە، لە ماوەی 48 کاتژمێردا کێشەی کەمی دەرمان بە تەواوی چارەسەر دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بانکی هەرێم لقی سلێمانی بە ئاڤای گوت" تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بڕی 30 ملیار دینار بۆ تەندروستی سلێمانی خەرج دەکەین، ئەگەر پێداویستی زیاتریشیان هەبێت بۆیان دابین دەکەین.
ژمارەکان وادەڵێن: تا ساڵی 2022، زیاتر لە 15 کۆمپانیای دابینکردنی دەرمان لە سلێمانی لە ڕێگەی تەندەرەوە دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەکان دابین دەکرد. بەڵام، بەهۆی نەدانی پارە بەو کۆمپانیایانە و کەڵەکەبوونی قەرزەکان، ئێستا تەنیا دوو بۆ سێ کۆمپانیا ماونەتەوە، و زۆربەی ئەوانی دیکە ئیفلاسیان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: خاوەنی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە ناچار بووە کارەکانی ڕابگرێت، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "نزیکەی 6 ملیۆن دۆلارم لای بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانییە. لە کاتی خۆیدا دەرمانم بۆیان دابین کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا بڕێکی زۆر کەمی پارەم وەرگرتووە. ناچار بووم کۆمپانیاکەم هەڵبوەشێنمەوە، تەنانەت پارەم نەبوو مووچەی کارمەندەکانم بدەم و ئێستا منیش قەرزارم."
ئەو خاوەن کۆمپانیایە زیاتر ڕوونیکردەوە: "لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی سەرجەم کارەکانمان بۆ کراوە، تەنانەت بڕیاری سەرفکردنی پارەشمان بۆ دراوە و چەکمان بۆ کراوە، بەڵام کاتێک دەڕۆین بۆ بانکەکان داوای پارە دەکەین، دەڵێن پارەی نەقد نییە."
دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکییەوە، ئیتر لەم هەفتەیەوە ناتوانین زۆربەی نەشتەرگەرییەکان لە نەخۆشخانەکان بکەین، تەنیا دەتوانین نەشتەرگەری بووژانەوەی دڵ و چەند نەشتەرگەرییەکی زۆر پێویست بکەین."
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: نەخۆشێکی تالاسیمیا پەیوەندی بە ئاڤاوە کردووە و باس لە دۆخێکی نائاسایی دەکات: "دەمانەوێت بچین خوێن وەربگرین، بەڵام خوێن نییە. پێمان دەڵێن خوێن زۆرە و خەڵکی زۆر دێن خوێن دەبەخشن، بەڵام کیسی خوێن لە بانکی خوێن نەماوە. ئەگەر وا بڕوات ژیانمان دەکەوێتە مەترسییەوە."
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






