ئاڤای خەڵک؛ خاوەن زەوییەکانی سێبەردانی هەولێر 20 ساڵە چاوەڕوانی ڕێگەپێدانی بیناسازین
- کوردستان
- 13 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی سنووری سێبەردان لە هەولێر، داوای ڕێگەپێدان لەلایەن شارەوانی دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن زەوییەکانیان بکەن بە خانوو، شارەوانیش دەڵێت، داوامان کردووە، بەڵام لەبەر نەبوونی پارە ڕەزامەندی نەدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێکی زۆر لە خاوەن زەوییەکانی سنووری سێبەردانی شاری هەولێر، کە ماوەی 20 ساڵە چاوەڕوانی بڕیاری ڕێگەپێدانی بیناسازین لەسەر زەوییەکانیان، ناڕەزایەتی دەردەبڕن و داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد یوسف، بەڕێوەبەری شارەوانی سێی هەولێر، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا، ڕایگەیاند "لە کابینەی نۆدا، ڕێگەپێدانمان بە کەرتەکانی هەزاری، دوو هەزاری، سێ هەزاری و بەشێک لە کەرتی 10 هەزاری سێبەردان داوە." وتیشی: "ژمارەی ئەو خانووانەی لەسەر ئەو زەوییانە دروستکراون کەمە. هەرکات ڕێژەی خانووە دروستکراوەکان گەیشتە 25% تا 30%، ئەوا خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆیان بۆ دابین دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەو کەرتانەی کە تا ئێستا ڕێگەپێدانیان پێنەدراوە، محەممەد یوسف وتی: "دوو ساڵە دەرخستەمان بۆ ڕێگەپێدان بە کەرتەکانی چوار هەزاری تا هەشت هەزاری سێبەردان کردووە و بەرزمان کردووەتەوە، بەڵام لەبەر نەبوونی پارە ڕەزامەندی نەدراوە." ناوبراو دڵنیایی دا کە: "بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە ساڵی داهاتووشدا جارێکی دیکە داواکارییەکە پێشکەش دەکەینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






