لە سعودییە دوو عێراقی بە 142 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 ئەیلوول

دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان
ئاڤا نیوز
دوو هاووڵاتی عێراقی لە شاری مەدینەی سعودییە بە 142 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سعودییەش ڕایگەیاند، ئەو دوو کەسە بە هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەستگیرکراون.
وێنە گەورەکە: دوێنێ بەهۆی گومانی بردنی ماددەی قەدەغەكراو بۆ سعودییە، قەرەباڵغییەكی زۆر لە دەروازەی سنووری عەرعەری نێوان عێراق و سعودییە دروستبوو، بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانیش بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو پێشهاتە پتر لە 30 پاسی گواستنەوەی عومرەكاران لە نۆرەی پشكنینی دەروازەكە گیریان خوارد، هۆكارەكەیشی ئەوەبووە كۆمپانیاكانی حەج و عومرەی عێراق وەك پێویست پابەند نەبوون بە یاسا و ڕێساكانی وڵاتی سعودییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سعودییە بڵاویکردەوە، لە شاری مەدینە و لەناو پاسێکی گواستنەوەی عەمرەکاران کە ژمارەی پاسەکە نێودەوڵەتیی بووە، 142 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە، ئەو هەڵمەتەش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە عێراق کراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو دوو کەسە دوو سەردانیکار و خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بوون، ئێستاش دەستبەسەرکراون و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتریش نەقیب ئەرکان بیبانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، هەڵمەتەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە کوردستان بەردەوامن و لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 949 تۆمەتباری بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
نەقیب ئەرکان بیبانی ئاشکراشی کرد کە هەر ئالوودەبوویەک دەستپێشخەری بکات و بیەوێت خۆی چارەسەر بکات، ئەوا دەستگیر ناکرێت و بە تاوانباریش هەژمار ناکرێت، چونکە ئامادەیی خۆی بۆ شیاندنەوە نیشان داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






