ئاڤا پشكی هەرێمی كوردستان لەو 500 ملیار دینارەی پارەی گەنمی جووتیاران ئاشكرا دەكات
- کوردستان
- 15 ئەیلوول

پارەی گەنمی جووتیاران، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی لە ئاییندەیەكی نزیكدا بڕی 57 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت، لەبەرامبەر بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ.
وێنە گەورەكە: دوابەدوای ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە تەرخانكردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارن لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕێكارەكانی دابەشكردنی پارەكەی دەستپێكردووە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا، چەكی بانكی خەرجكردنی پارەكە دەگاتە هەژماری بانكیی سایلۆی پارێزگاكان.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2025ـدا، بڕی 386 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە و پشكی هەرێمی كوردستان لەو 500 ملیار دینارەی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دراوە، بەپێی بڕی گەنمی وەرگیراوی پارێزگاكان دیاری دەكرێت و، چاوەڕێی وەزارەتی بازرگانیی عێراقین بۆ ئەوەی ئاگادارمان بكاتەوە كە بچین چەكی بانكی بهێنین.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 300 ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردووی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەئەستۆی حكومەتی فیدڕاڵ ماوە، بەڵام ئەو پارەیە لەو 500 ملیار دینارە نادرێتەوە، كە بۆ كڕینی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ تەرخانكراوە.
زانیاریی تایبەت: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەو بڕە پارەیەی بۆ بەرهەمی گەنم خەرجكراوە، بڕی 57 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت كە بەرامبەر بەرهەمی گەنمی تەنها ئەمساڵە واتە ساڵی 2025 و قەرزی ساڵانی ڕابردوو نییە.
لەلایەكی دیكەوە: حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتی بازرگانیی گەنم ڕایگەیاندووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكان، هەوڵدەدەین لە زووترین كاتدا پارەكە بگاتە لقی شارەكان و دەستبەجێ بەسەر جووتیارانی شایستە دابەش بكرێت.
باکگراوند: پێشتر د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ هاتنی پارەكە، سەرەتا شایستەی ئەو جووتیارانە دەدرێت کە بڕەکەی کەمە و ناتوانرێت زیاتر دوابخرێت؛ بڕیار درا ئەوانەی تا 50 تۆنیان ڕادەست کردووە، هەمووی خەرج بکرێت، دواتر بۆ ئەوانە خەرج بکریت کە لە 50 تۆن زیاتریان ڕادەست کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






