
مەسعود ساڵەیی، بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسعود ساڵەیی، بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دامەزراوەی میدیای ئاڤا کردووە و تیایدا هاتووە، ئاڤا لە ڕێگەی هەواڵ و ڕیپۆرتاژ و بەرنامە هونەری و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانیەوە سەکۆی پێکەوەژیانی ئاشتی و ئارامییە لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان.
دەقی پەیامی بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندی ئاڤا میدیا:-
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاڤا میدیا، جوانترین پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی و ڕاگەیاندنکاران و سەرجەم کارمەندانی ئاڤا دەکەم، هیوای درەوشانەوە و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کەناڵەکەتان دامەزراوەیەکی جۆری ڕاگەیاندنە، لە ماوەی یەک ساڵدا ئامادەبوونی دیار و بەرچاوی خۆی سەلماندووە، ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ئەو بەرنامە سەرنجڕاکێشانەی کە لەگەڵ سەلیقە و ئارەزووی بینەرانی کوردەواری و کوردستان گونجاوە، هاوکات لەگەڵ پێویستییەکانی سەردەمدا ڕێکن و ڕاستگۆ و ڕاشکاوانە دەربڕی خەم و ئاواتەکانیانن.
ئاڤا لە ڕێگەی خزمەتکردنی کێشە ڕەواکانی گەلەکەماندا و لە ڕێگەی هەواڵ و ڕیپۆرتاژ و بەرنامە هونەری و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانیەوە سەکۆی پێکەوەژیانی ئاشتی و ئارامییە لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان.
دڵنیام کەناڵی ئاڤا لە کاروانی ڕاگەیاندا بە ڕاستگۆیی و کاری پیشەییانەی زیاتر بەرەو پێش هەنگاو دەنێت و دەشتوانێت ببێتە پردێکی بەردەوامی دەنگ و ڕەنگی جوانی ڕاستییەکان و سەرچاوی باشی بڵاوبوونەوەی ڕۆشنبیری و هۆشیاری و ڕێز لە یەکتریگرتن.
مەسعود ساڵەیی، بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





