هادی عامری: عێراق بە دۆخی هەستیار تێپەڕ دەبێت بەرژەوەندی گشتیی لەبەرچاو بگرن
- هەواڵ
- 15 ئەیلوول

هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، جەخت لەسەر "گرنگیی پابەندبوون بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و وریایی تەواو لە دەربڕینی بۆچوون و وەرگرتنی هەڵوێستەکاندا" دەکاتەوە، بەتایبەت لەم "دۆخە هەستیارەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت و ئەو ئاڵنگارییانەی ناوچەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، داوا لە بەرپرسانی ڕێکخراوی بەدر دەکات "ئەوپەڕی بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ و بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگرن و دوور بکەونەوە لە هەر لێدوانێک کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری سیاسی و ئاڵۆزکردنی دۆخەکە."
لەهەمان کاتدا: عامری ئاماژەی بەوەشدا " تێکدانی سەقامگیری سیاسی و ئاڵۆزکردنی دۆخەکە لە بەرژەوەندی ئێمە و بەرژەوەندی عێراقی خۆشەویست و خاوەن توانا نییە." هەروەها جەختیکردەوە کە "تاکە لایەنی بەرپرس لە دەربڕینی هەڵوێستەکان، تەنیا مەکتەبی سیاسییە."
لە کۆتاییدا، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر هیوای خواست کە "هەموو برایان پابەندی ئەو بڕیارە بن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






