
کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت "تووندکردنی گوتاری تائیفی"، هاوکات پابەندبوونی خۆی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا دووپاتکردەوە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیان ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی چوارچێوەی هەماهەنگی، نیگەرانی خۆیان لە "پەرەسەندنی گوتاری تائیفی لە هەندێک وتار و لێدواندا" دەربڕیوە، هۆشداریشیانداوە لە "کاردانەوەی مەترسیدارەکانیان لەسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکێتیی نیشتمانی".
سەرکردەکانی هاوپەیمانیەتییەکە تاوتوێی دەرئەنجامەکانی لووتکەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە لە دەوحە بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە گرنگی بەدواداچوونی حکومەتی عێراق بۆ ئەو دەرەنجامانە کردووە هاوکات کارکردن بۆ جێبەجێکردنیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا بۆ سنووردارکردنی ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی کە ئیسرائیل بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین ئەنجامیان دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






