
دیمەنی دەرمانخانەیەکی شاری هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
گۆرانکاری لە نرخی دەرمان ناڕەزایەتی بەشێک لە کۆمپانیا و پزیشکانی دەرمانسازی لێدەکەوێتەوە، داوا دەکەن پێداچوونەوە بە نرخەکان بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە بەرواری 2025-09-07، چەسپاندنی نرخی فرۆشتنی دەرمان بۆ 132 جۆر دەرمان کراوە، 131 بەرهەم نرخی خوار 40 هەزار دیناری بۆ دیار کراوە، یەک بەرهەمیشیان نرخی 65 هەزار دیناری بۆ دانراوە.
لێدوانی فەرمی: پزیشکێکی دەرمانساز بە ئاڤا میدیای گوت: گۆڕانکاری لە نرخی دەرمان کراوە لە هەموو کۆمپانیاکان تەنیا یەک کۆمپانیا نرخی تایبەتی پێدراوە و نرخەکەی لە هەموو کۆمپانیاکانی تر بەرزترە، ئەمەش هاوسەنگی تێدا نیە و کاریگەریشی لەسەر متمانەی خەڵک بە نرخی دەرمان دروست دەکات، هەندێ دەرمان هەیە هەمان کوالێتییان هەیە کەچی جیاوازی نرخییان زۆرە.
ئەو پزیشکە دەرمانسازە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەندێ دەرمان 50 هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزێنراوە، لێرەدا گومانی زۆر دروست دەبێت لەسەر ئەوەی ئەو دەرمانە چۆن پێشتر ئەو نرخە بەرزەی بۆ دانراوە، بۆیە ئەم بابەتە پێوسیتە پێداچوونەوەی پێدا بکرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پزیشکی دەرمانساز عیسا عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە کوالێتی کۆنترۆلی دەرمان بە ئاڤا میدیای گوت: لە دانان و دیار کردنی نرخی دەرمان و پێداویستی پزیشکی هیچ جیاوازی لە نیوان کۆمپانیاکان ناکرێت، مامەڵە لەگەل جۆری دەرمان و کوالێتی و سەرچاوەکەی دەکرێت، ڕێکارەکانیش بەپێی خشتە و ڕێنمایی تایبەت دەکرێن و ڕەچاوی چەند خاڵێک دەکرێت کە ئەمانەن:
یەکەم: نرخی دەرمان لە وڵاتی سەرچاوە و تێچووی تا دەگاتە وڵاتی هاوردەکار.
دووەم: ڕێژەی قازانجی دەرمانی براند، هاوتای یەکەم و دووەم و هاوتای دوای ئەوانیش جیاواز دەبێت، واتا ئەگەر چەند دەرمانێک هەمان کوالێتی هەبێت، ئەو دەرمانەی براندە و یەکەم جار هاوردە کراوە، ڕێژەی قازانجی زیاتر دەبێت لە هاوتای یەکەمی دەرمانەکە کە دواتر هاوردە کراوە، هاوتای یەکەمیش ڕێژەی قازانجی لە هاوتای دووەم زیاتر دەبێت، بۆ هاوتاکانی دواتریش بەهەمان شێوەیە.
سێیەم: وڵاتی سەرچاوە و کارگەی بەرهەمهێنەری دەرمانیش کاریگەری لەسەر دیار کردنی نرخی دەرمان دەبێت، کارگەکە چەند پەیڕەوی بەرهەمهێنانی باش بکات، کوالێتی دەرمانەکەی باشتر دەبێت و نرخەکەشی زیاتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- تەندروستی
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت