ئاڤای خەڵک؛ لە هەولێر ژمارەیەک شوفێری بارهەڵگر بەهۆی گواستنەوەی خۆڵ سزای دارایی دەدرێن
- ژینگە
- 17 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک شوفێری گەڵابە لە سنووری شارەوانی پێنج لە هەولێر دەڵێن، لە بەرامبەر گواستنەوە و ڕووکردنی خۆڵ لەناو ئەو زەوییانەی کە نزم و چاڵن لە سنووری شارەوانییەکە بە بڕی 500 هەزار تا یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێین. بەڕێوەبەری شارەوانیش دەڵێت، ئەو شوفێرانە پاشماوەی خانووی تێکدراو لە سنووری شارەوانی دیکە لەو سنوورە فڕێ دەدەن، بۆیە سزا دەدرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: عەلی کەریم بە ئاڤای وت، "ئێمە چەند شوفێرێکی بارهەڵگرین و لەسەر داوای خاوەن موڵکەکان خۆڵ دەگوازینەوە، بۆئەوەی زەوییەکانیان پڕبکرێنەوە و ڕاست بکرێن، بەڵام شارەوانی پێنج ڕێگریمان لێدەکات و بە بڕی 500 هەزار تا یەک ملیۆن دینار سزامان دەدات، لە کاتێکدا ئێمە بۆ کرێی هەر بارێک 30 تا 50 هەزار دینار وەردەگرین".
لێدوانی فەرمی: تارا عەبدولغەنی جەبار، بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئێمە وەکو شارەوانی پێنج ڕێگری لە هیچ کەسێک ناکەین کە لە سنووری شارەوانییەکەمان کار و کاسبی دەکات، بەڵام بەشێک لەو شوفێرانە لە سنووری شارەوانیی دیکەوە پاشماوەی ئەو خانووانەی کە تێکدراون، دێنن لە سنوورەکەمان فڕێ دەدەن".
ئەوان پارە لە خاوەن موڵک وەردەگرن، بۆ ئەوەی پاشماوەکان ببەن بۆ کانی قرژاڵە، بەڵام دەیهێنن لە سنووری شارەوانی پێنج فڕێیان دەدەن، ئێمەش بە پێبژاردن سزایان دەدەین.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج ئاماژە بەوەش دەکات، "هەر کەسێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکەمان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی، ئێمە ناوی خۆیان و گەلابە ئەو شۆفلانە تۆمار دەکەین، بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت، تاوەکو کار بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






