ئاڤا نیوز
چیرۆکێکی سەیر لە گوندی کۆریی شاری هەولێر سەریهەڵداوە، کاتێک خانوویەک بووەتە موڵکی چوار کەس و کێشەیەکی یاسایی ئاڵۆزی دروست کردووە. کەسێک باس لەوە دەکات کە جگە لە خۆی، سێ خاوەنی تری خانووەکەی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: شێوازی پڕۆژەی گوندی کۆری وایە کە نابێت تا 10 ساڵ کڕین و فرۆشتنی موڵکەکانی پێوە بکرێت. بۆیە ئەو کەسەی دەیفرۆشێت دەبێت کۆمپیالە بۆ کڕیارەکە بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوا خاوەنی خانووەکە، بە ئاڤای وت، کۆمپیالەی بە خاوەنی پێشوو کردووە بە بڕی پێنج دەفتەر دۆلار. بەڵام دوای ماوەیەک، یەک لە دوای یەک سێ کەسی تر سەردانیان کردووە و وەکو خاوەنی خانووەکە خۆیان ناساندووە و دەڵێن ئەوانیش گرێبەست و کۆمپیالەیان پێیە، بەو پێیەی یەک کەس خانووەکەی بە چوار کەس فرۆشتووە.
ئەو هاووڵاتییە دەڵێت: "سکاڵامان لە کابرای فێڵباز کرد، دەستگیر کرا و بە دوو ساڵ حکوم درا. بڕیاری دادگاش ئەوە بوو خانووەکە لە ماوەی مانگێکدا بخرێتە موزایەدەوە و هەر یەکەمان حەقی خۆمان وەرگرینەوە، بەڵام تا ئێستا ماوەیەکی زۆرە ئەو خانووە نەخراوەتە موزایەدەوە."
لێدوانی فەرمی: ئاراس ئەحمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی گوندی کۆری، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئاگاداری بابەتەکەین، لای ئێمە تەنیا یەک کەس خاوەنی ئەو خانووەیە کە بەناوی کراوە، چونکە وەکالەتنامەی گشتیی کەسی یەکەممان پێبووە کە لێیان کڕیوە و بە فەرمی لە پارێزگای هەولێر بەناوی کراوە و یاساییە."
زیاتر ڕوونیکردەوە: "ئەو بەڕێزانەش کە خۆیان بە خاوەنی خانووەکە دەزانن، وەک ئەوە وایە مامەڵەی هەواییان کردبێت، چونکە هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمیان وەرنەگرتووە و تەنها وەسڵێک بووە. بەم جۆرە فێڵیان لێ کراوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





