مەرجێک بۆ بەڵێندەرانی کەرکووک دادەنرێت؛ بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی هەر پرۆژەیەک دەبێت هەزار دار بچێنن
- ژینگە
- 18 ئەیلوول

دیمەنێک لە شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
وەک هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوازیی لە کەرکووک، هەر بەڵێندەرێك پڕۆژەیەک لە شارەکە جێبەجێ بكات دەبێت هەزار دار بچێنێت.
وێنە گەورەکە: شاری کەرکووک یەکێکە لەو شارانەی عێراق کە ڕێژەی سەوزایی زۆر کەمە و بەپێی داتاکان ڕێژەی سەوزایی شارەکە لە ٪3 یە، ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەیەکی زۆری کێڵگەی نەوت لە پارێزگای کەرکووک هەن.
لێدوانی فەرمی: دلێر شوانی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا میدیای گوت: ژمارەیەک هەنگاومان گرتووەتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوازیی لە شارەکە، هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ چاندنی 20 هەزار نەمام، هەر بەڵێندەرێکیش لە کەرکووک گرێبەستی پرۆژەی بۆ بکرێت و بودجەی پرۆژەکە لە ملیارێک دینار زیاتر بێت، دەبێت هەزار دار لە شارەکە بچێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند شوێنێکمان بۆ دەستنیشان کردوون.
خاڵە ئەرێنییەکان: جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و بەردەوام بوون لەسەری دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە شارەکە.
ئەمەش بزانە: کەرکووک، یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دانیشتوانەکەی زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەسە، لە پێشوودا خاوەنی چەندین باخچە و دارستانی گەورە بووە وەک: عەرەفە، عاشوور، ئوم ڕەبیعەین و چەندانی تر، بەڵام لە دەیەکانی ڕابردوودا بەشێکی زۆری ئەم ڕووبەرە سەوزاییانە لەناوچوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






