وەزیری پەروەردە: نمرەی قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەییمان ناردووەتە خویندنی باڵا
- کوردستان
- 18 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەمرۆ نمرەی تەواوی قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەییان بە ئیمەیل ناردووەتەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-9-2025، د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان میوانی ئاڤا میدیا بوو، لەبارەی پڕۆسەی پەروەردە و هەنگاوەکانی وەزارەتەکەی لەبارەی خوێندنی ئەمساڵ قسەی بۆ ئاڤا کرد.
لیدوانی فەرمی: د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی ڕایگەیاند، لەو هەزار قوتابخانەیەی کە بڕیارە وڵاتی چین بۆ عێراقی دروست بکات بەپێی بودجە پشکی هەرێمی کوردستان 148 قوتابخانەیە، بەڵام حکومەتی عێراق یەک قوتابخانەشی بۆ هەرێمی کوردستان دروست نەکردووە.
لەلایەکی دیکە؛ وەزیری پەروەردە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی 12 لە %50 بووە و بەرامبەر بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە زیاترە.
د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ئەمانەشی وت:
- دروستکردنی هەر قوتابخانەیەک سێ ملیار دیناری پێویستە.
- پشتیوانیی مامۆستایان بۆ کەرتی پەروەردە زۆر گرنگە.
-هیوادارین لەبارەی مووچە لەگەڵ عێراق بگەینە ڕێککەوتن.
-نابێت جیاکاری لە نێوان مامۆستاکانی کوردستان و عێراق بکرێت.
-لە ماوەکانی ڕابردوو لەجێگەدانانی گرێبەستمان بۆ مامۆستایان ئەنجام داوە.
-بەشەوانەکانی مامۆستایان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش دەکرێت.
-بەپێی پێویستیی قوتابخانەکان لەجێگەدانان بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.
-زیاتر لە 300 مامۆستای لادراوی وانەبێژمان گەڕاندووەتە نێو پڕۆسەی خوێندن.
-دەتوانین نزیکەی 150 مامۆستای وانەبێژی لادراو بگەڕێنینەوە بۆ پڕۆسەی خوێندن.
-بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری پشتیوانیی تەواوی پەروەردەکان دەکەین.
-ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان دەدەین ئەگەر بەهۆی هاوسەرگیرییەوە بێت.
-یەکپۆشی قوتابخانەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە.
-جیاکاری لە نێوان هیچ قوتابخانەیەکدا ناکەین.
-ساڵی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەر یەکپۆشیی قوتابخانەکاندا دێت .
-وانەکانی وەرزش و هونەر سەرەکین و پشتگوێ ناخرێن.
-نەوەی ئێستا دیجیتاڵین و گۆڕانکاریی بەسەر قەڵەمدا هاتووە.
-نەوەی ئێستا تەکنەلۆژین و دەبێت خوێندنەوەی تەواومان بۆیان هەبێت.
-پێویستە تەکنەلۆژیا بخەینە خزمەتی پەروەردەوە.
-زیاتر لە هەزار منداڵی تاراوگەمان فێری زمانی کوردی کردووە.
-زیاتر لە دوو هەزار منداڵ خۆیان بۆ فێربوونی زمانی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین ناونوس کردووە.
-سیاسەتی حکومەت ژیاندنەوەی گوندەکانە و پڕۆسەی خوێندن تیایاندا بەردەوام دەبێت.
-ڕێنمایی نوێمان بۆ پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی دەبێت.
-ڕێژەی نەخوێندەواری لە کوردستان 24% بۆ 16% کەم کراوەتەوە.
-ناکرێت بۆ پێدانی نمرە بە قوتابیان ستاندەری خوێندن تێکبدرێت.
-ڕێژەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی 12 بەرامبەر بە ساڵی ڕابردوو زیاترە.
-ئەمرۆ نمرەی دەرچووانی پۆلی دوازدەمان بۆ وەزارەتی خویندنی باڵا ناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






