ئاڤا نیوز
بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە بایەی کە لە جەمسەری باکوورەوە هەڵیکردووە، بارانێکی لاواز وڵاتانی ناوچەکەی گرتووەتەوە و کاریگەریشی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی نۆ ئاماژەم بەوە دابوو کە کاریگەریی شەپۆلی جەمسەری باکوور هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئێستاش بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە بایە، بارانێکی لاواز ناوچەکەی گرتووەتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ڕۆژی شەممە ئەو شەپۆلە نزیک دەبێتەوە و بەهۆی شێی دەریای سپیی ناوەڕاست هەوری ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان دروست دەبێت، بۆ شەوەکە پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو بایەی لە ڕۆژئاواوە هەڵیکردووە، هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە کە خۆڵبارینی لەگەڵدایە، بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان، بەڵام ناوچەکانی خوارووی عێراق زیاتر گرتووەتەوە.
شێخ دارا دەڵێت، ئەمساڵ بارانێکی زۆر دەبارێت و لە ناوەڕاستی مانگی 11 ئەگەر هەیە پەڵە بدات، هەروەها بەفربارینێکی چڕ و سەختیش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەوە پێویستە بیزانت: پلەکانی گەرمای شار و شارۆچکەکان بەم شێوەیەیە:
- هەولێر: بەرزترین 36 و نزمترین 27 پلەی سیلیزییە.
- سلێمانی: بەرزترین 36 و نزمترین 24 پلەی سیلیزییە.
- کەرکووک: بەرزترین 40 و نزمترین 27 پلەی سیلیزییە.
- دهۆک: بەرزترین 32 و نزمترین 18 پلەی سیلیزییە.
- هەڵەبجە: بەرزترین 37 و نزمترین 28 پلەی سیلیزییە.
- زاخۆ: بەرزترین 36 و نزمترین 22 پلەی سیلیزییە.
- سۆران: بەرزترین 33 و نزمترین 18 پلەی سیلیزییە.
- ڕاپەڕین: بەرزترین 36 و نزمترین 22 پلەی سیلیزییە.
- گەرمیان: بەرزترین 41 و نزمترین 27 پلەی سیلیزییە.
- ئاکرێ: بەرزترین 34 و نزمترین 20 پلەی سیلیزییە.
- پێنجوێن: بەرزترین 32 و نزمترین 17 پلەی سیلیزییە.
ئەمەش بزانە: هەرێمی کوردستان کاریگەریی شەپۆلی جەمسەری باکووری لەسەرە کە هەوایەکی فێنک و خۆش ڕووی تێدەکات. هاوکات، کاریگەریی باشووریشی لەسەرە کە لە کەنداوەوە بەرەو هەرێمی کوردستان دێت و بای گەرم و وشکە، هەروەها هەرێمی کوردستان کاریگەریی دەریای سپیی ناوەڕاستیشی لەسەرە و زۆرترین بارانبارین لەو ئاراستەیە ڕوو دەکاتە کوردستان، بەڵام کاریگەریی ڕۆژهەڵات بەراورد بە ئاراستەکانی تر کەمترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






