
دیمەنی خۆڵبارینی هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شەپۆڵێكی چڕی خۆڵبارین و ڕەشەبا ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دابەزیون، كەشناسیی هەرێمیش هاووڵاتیان لە بەرزی ڕێژەی تۆز و خۆڵ ئاگادار دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕەشەبا و تۆز و خۆڵ كە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێمی كوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە، ڕووی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و تا دێت ئاستی خۆڵبارین چڕتر دەبێتەوە و مەودای بینینی ئاسایی كەمتر دەبێتەوە و كاریگەرییەكەی بەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تا سبەی نیوەڕۆ دەمێنێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، سبەی لە هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامیی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تاوەكو كاتەكانی نیوەڕۆ پاشان كەشەكە سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرماش بە گشتی نزیكەی سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی زیاد دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: شێخی كەشناسی، شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا پێشبینی كرد ڕۆژانی هەینی و شەممە، شەپۆڵێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و ڕۆژی هەینی چڕییەكەی زیاترە و سبەی شەممە بەرە بەرە كەم ببێتەوە.
شێخ دارا ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی پێشبینییەكان ئەمساڵ باران پێش وادەی خۆی دەبارێت و ئەگەری زۆر هەیە لە 15ـی 11، هێندە باران ببارێت پەڵە بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی نوێترین داتای بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ئیدارەی گەرمیان تۆماركراوە كە 38 پلە بووە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران بووە كە 25 پلەی سیلیزییە.
زانیاریی زیاتر: پلەكانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر 33 پلە
دهۆك 33 پلە
سلێمانی 33 پلە
هەڵەبجە 36 پلە
كەركووك 36 پلە
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 32 پلە
ئیدارەی زاخۆ 34 پلە
ئیدارەی ڕاپەڕین 35 پلە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






