
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
لە وتاری کردنەوەی پارکی سەرهەڵدان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە ئەو دیاردەیەی بەرچاوی کەوتووە پیسکردنی ژینگەیە بە زبڵ و خاشاک لە قەراخ شەقامەکان و ناوچە گەشتیارییەکان. بۆیە داوا لە بەرپرسانی کارگێڕی دهۆک دەکات ئەوانەی ژینگە پیس دەکەن سزا بدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پارکی سەرهەڵدانی لە دهۆک کردەوە. پارکەکە لەسەر ڕووبەری 122 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە. بڕیار بوو لەماوەی سێ ساڵ تەواو بکرێت، بەڵام بە کەمتر لە ساڵێک و سێ مانگ تەواو کرا.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان وتی، " لەم دوو ڕۆژە سەردانی زۆر شوێنی گەشتیارییم لە دهۆک کرد، وڵاتێکی ئێجگار جوانمان هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی وەک دیاردەیەکی ناشرین بەرچاوم کەوت فڕێدانی زبڵ و خاشاکە لەسەر شەقام کە ئەمە لەگەڵ کولتووری ئێمە ناگونجێ".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران داوا لە خەڵک دەکات ژینگەی وڵاتەکەمان بپارێزن، چونکە وڵاتی ئێمە ماڵی ئێمەیە. هاوکات داوا لە بەرپرسانی کارگێڕی ناوچەکە دەکات هەر کەسێک ژینگە پیس بکات پێویستە سزا بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






