بەشەخۆراکی ئەوانە ڕادەگیرێت کە مووچەکانیان لە ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە؟
- هەواڵ
- 20 ئەیلوول

دیمەنی چەند هاووڵاتیەک لەکاتی وەرگرتنیبەشەخۆراکی مانگانە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، ئێستا بەهۆی فۆرمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکەوە ئاماری وردی سوودمەندبووانی بەشەخۆراکیان هەیە، پێشنیازێکیش هەیە بەشەخۆراکی ئەو فەرمانبەرانەی حکومەت ڕابگیرێت کە مووچەکانیان لە ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری ڕایگەیاند، بڕیار دراوە لە کۆتایی ئەمساڵەوە بەشەخۆراکی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە ڕابگێرێت کە مووچەکانیان لە ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە، واتە بەشەخۆراکی خۆیان و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکانیان، ئەم بڕیارە خاوەن کۆمپانیاکان و بەڵێندەرانیش دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاندووە، لەم کاتەدا تەنیا بەشە خۆراکی ئەوانە ڕاگیراوە کە مووچەکانیان دوو ملیۆن دینارە، بەڵام ئێستا پێشنیازێک هەیە کە ئەم بڕیارە بگۆڕدرێت و بەشەخۆراکی هەموو ئەو فەرمانبەرانە ڕابگیرێت کە مووچەکانیان لەملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە، ئەم پێشنیازەش نەخراوەتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران، ئەگەر حکومەتیش پەسەندی بکات پێش ساڵی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی ناکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی وەزیری بازرگانی، دابەشکردنی بەشەخۆراک بە هەمان بڕ و ڕێکاری پێشوو بەردەوامە، پرۆسەی نوێکردنەوەی فۆرمی خۆراکیش بە ڕێگەی ئەلیکترۆنی بەردەوامە و بەهۆیەوە ئاماری وردی ژمارەی مردووان و ئەوانەی کۆچیان کردووە یان داهاتیان بەرزە، وەردەگرن و لەسەر بنەمای ئەو ئامارانە بڕیار و ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






