دوو وەزیری ئیسرائیل داوادەکەن بەشێکی غەززە بلکێنرێت بە ئیسرائیلەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 ئەیلوول

دیمەنی ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دوو وەزیری ئیسرائیلی داوایان کردووە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای غەززە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە بلکێنرێت بە ئیسرائیلەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەریتانیا و کەنەدا و ئوسترالیا دانیان نا بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن چەند وڵاتێکی جیهان، ئیسرائیلی تووڕە کردووە و دوو وەزیری ئەو وڵاتە داوای هەنگاوی بەپەلە لە حکومەتەکەیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی، لە پۆستێکیدا ڕایگەیاند: داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن بەریتانیا و کەنەدا و ئوسترالیا پێویستی بە وەڵامدانەوەی خێرا هەیە، وەک جێبەجێکردنی خێرای سەروەری ئیسرائیل لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی دەسەڵاتی فەڵەستین.
لەلایەکی دیکەوە: بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند، چەندین جار داوای لکاندنی کەناراوەکانی ڕۆژئاوام کردووە و ئەو ڕۆژانە تەواو بوون کە بەریتانیا و وڵاتانی دیکە داهاتووی ئێمە دیاری بکەن، تاکە وەڵام بۆ ئەم هەنگاوەی کە دژی ئیسرائیلە، لکاندنی کەناری ڕۆژئاوایە بە ئیسرائیل.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






