ئەفسەرێکی پێشووی عێراق: ڕووسیا لەبارەی بەئامانجگرتنی گرووپە چەکدارەکان لەلایەن ئەمریکاوە عێراقی ئاگادار کردووەتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی چەند ئەندامێکی هێزە چەکدارەکانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەفسەرێکی پێشووی عێراقی ڕایدەگەیێنێت، باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغداد پەیامی بە حکومەتی عێراق گەیاندووە لەوانەیە چەند هەفتەی داهاتوو ئەمریکا لە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان یان بارەگاکانیان بدات.
چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەر یەک لە بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیبی سەیید شوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا و کەتائیبی ئیمام عەلی، وەک "ڕێکخراوی تیرۆریستیی بیانی" دەستنیشان کرد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: سەیف ڕەعد، شارەزای ئەمنی و ئەفسەری پێشوو لە عێراق لە دیداریکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: حکومەت دوێنی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی دەزگا ئەمنییەکان کردووە لەبارەی ئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕیارەی واشنتن و ترەمپ بکەن دوای ئەوەی چوار گرووپی عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە، ئەو گرووپانە نوێنەرایەتی کەسانێک لە پەرلەمان و وەزارەتەکان دەکەن، هاوکات سەدان هەزار چەکداریان لە ڕیزەکانی دەستەی حەشدی شەعبی هەیە. حکومەت ترسی لەوە هەیە ئێستا کە مووچە بەو گرووپانە دەدات دواتر بە پشتیوانیکردنی تیرۆر تۆمەتبار بکرێت.
لەهەمان کاتدا: بە بڕوای سەیف ڕەعد، پۆلێنکردنی ئەو گرووپانە بە گرووپی تیرۆریستی، مانای هەڵکردنی گلۆپی سەوز دێت بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن لە دژیان، ڕەنگە لە هەر ساتێک بێت ئەو گرووپانە بە ئامانج بگیرێن، پێموایە پەیامەکە لە ڕووسیاوە گەیشتووە، لەلایەن باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغداوە، کە لەوانەیە لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوودا ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدرێت دژی سەرکردایەتی و بارەگاکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێشەممەی ڕابردوو، سێرگی شۆیگۆ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا، لە بەغدا بە جیا لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیران، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و عەلی ناسر، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندی: عێراق لە ساڵی 2026 ماڵئاوایی لە پارەدانی کاش دەکات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندی: عێراق لە ساڵی 2026 ماڵئاوایی لە پارەدانی کاش دەکات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع داوایەک لە سوورییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات