سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەرکۆنەی تیرۆرکردنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەرکۆنەی تیرۆرکردنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم دەکات

وێنەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەکبەر حاجی ڕۆستەم

ئاڤا نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی لەبارەی تیرۆرکردنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، کەسایەتیی دیاری گەرمیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دەبێت لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی دووشەممە 22-9-2025، ئەكبەر حاجی ڕۆستەم كەسایەتیی دیاری سنووری گەرمیان لە گوندی ئۆمەربلی سنووری قەزای کفری کوژرا، تاوەکو ئێستا هۆکاری کوژرانی دیاری نەکراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئارستەی بنەماڵە و کەسوکاری کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی گەرمیان ئەکبەر حاجی ڕۆستەم دەکەم، هاوبەشی خەمیانم و بە تووندترین شێوەش سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی دەکەم".

لە ڕاگەیێنراوەکەی سەرۆکوەزیران ئەمەش هاتووە، "دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ