بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت درا

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت درا

دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت

ئاڤا نیوز

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراو و گفتوگۆ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی دواتریش دەکرێت. 

زانیاریی بەدەستهاتوو
: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا، عێراق لە بەرامبەردا مەرجی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی داناوە.

زانیاریی زیاتر: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت، ڕێککارەکان لە نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق چەند ڕۆژێکی پێویستە تاوەکو پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە هەولێر.

زانیاریی پەیامنێر:
دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕاگەیاند: کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، بەمەش گرفتێکی گەورەی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر دەبێت. 

چی ڕوودەدات: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەردەوامە و گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بە ئاڤای ڕاگەیاند: پارەی پێویستیان بۆ مووچە لەبەردەستە، تەنانەت ئێستا زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار پارەی کاشیان هەیە، بەشی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی کوردستان دەکات. 

زانیاریی تایبەت:
 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: لەگەڵ گەیشتی پارە لەماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا پارەی تەواوی مووچەخۆران دابەش دەکەن و لیستی دابەشكردنی مووچەش هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەبێت.

ئەمەش بزانە: ئێستا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری زیاتر لە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەیە تاوەکو بینێرێت بۆ بەغدا. 




نوێ دەکرێتەوە... 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ