
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، هیچ پرسێكی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان لە كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا نییە، چاوەڕێی ئەنجامی ڕێككەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بۆ ئەوەی پرسی مووچە و داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، لە پاشكۆی كۆبوونەوەكە زیاد بكرێت.
وێنە گەورەكە: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و یەكلاكردنەوەی داهاتی ناوخۆیی نانەوتی، وەك دوو لەمپەر لەبەردەم ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ پرسی مووچە و بوودجە ماونەتەوە، هەناردەكردنەوەی نەوت بڕیاری كۆتایی لەبارەیەوە دراوە و ئەمڕۆ ڕێككەوتنەكە واژۆ دەكرێت، داهاتە نانەوتییەكان لەلایەن ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە، بە 17 لاپەڕە ڕای یاسایی لەسەر دراوە، بەڵام هێشتا تێبینی و سەرنج لەسەر ڕادەبڕینەكە هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، کارنامەی کۆبونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گەیشتوەتە دەستمان و هیچ بابەتێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستانی تێدانییە، بەڵام پاشکۆ (ملحق) ماوە و جارێ دەرنەچووە، چاوەڕێی ئەنجامی رێککەوتنی سێ قۆڵی نەوت دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان گەیشتووەتە 240 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. لەم بڕەدا، هەرێمی کوردستان 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستی ناوخۆیی دەهێڵێتەوە و بڕی ماوە ڕەوانەی بەغدا دەکات، بەشێك لە قەرزی پێشووی كۆمپانیاكانیش هەر لەو بڕە نەوتە دەدرێتەوە كە ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكرێت.
لە لایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕای خۆی لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئەرێنی دەربڕیوە و پێی وایە، داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان، دەستووری و یاسایین، بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەك بەبیانووی هەبوونی سەرنج و تێبینی و گۆڕانكاری لە بەشێكی ڕاپۆرتە 17 لاپەڕەییەكە، ڕادەبڕینەكە گەڕێندراوەتەوە ئەنجوومەنی دەوڵەت و بەڵێنی داوە لە كاتێكی زوودا چارەسەری بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






