پەرلەمانتارێک: لە 48  کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێک: لە 48  کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق وادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق واژۆ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکانی لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتوون بە ڕێککەوتن، گفتوگۆکانیش بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی بەردەوامە، لە دوایین پێشهاتیش حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: تەنها ئەوە ماوە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق واژۆ لەسەر دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکات. 

 

لەبارەی هۆکاری ڕەزامەندی بۆ خەرجکردنی مووچە، د.سەباح سوبحی گوتی، بابەتی خەرجکردنی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی نەوت، ئەو ڕێککەوتنە مێژووییە و تەنیا پەسەندکردنی ماوە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بکەوێتە باری جێبەجێکردن و هەناردە کردنەوەی نەوت دەست پێ بکات.

 

بەشێکی دیکە لە قسەکانی د.کامەران سوبحی:

 

-پێشتر جەخت لەسەر ئەوە کراوە هیچ مووچەیەک نافەوتێت، بەڵام دەبێت ڕێککەوتنەکان بچنە باری جێبەجێ کردن بۆ ئەوەی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ مووچەی ئەم دوو مانگە و مانگەکانی داهاتوو چارەسەر بکرێن.


- دەربارەی داهاتی نانەوتی ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامێکی گونجاوی داوەتەوە و پێشبینی دەکرێت هەردوو ڕێکەوتنەکە جیبەجێ بکرێن.

- بابەتەکە تەکنیکییەکان چارەسە دەکرێن و دوای ئەوەش هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت.

-  کۆمپانیاکان بیر لە بەرژەوەندیی ئابووری خۆیان دەکەن و مافی خۆیانە داوای گرەنتی بکەن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دووچاری ئەو کێشە و ئالنگاری نەبنەوە .

-  دەبێت بۆری نەوت پشکنینی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت بۆری نێوان هەرێمی کوردستان تا جەیهان هیچ کێشەی نییە.

-  کۆمپانیای نەوتی باکوور بەرپرسیارە لە ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تا بەندەری جەیهان، لەوێشەوە ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت بۆ بەبازاڕکردنی.

-   زۆربەی کڕیارانی نەوت لە دەریای ناوەڕاست کڕیاری ئەوروپین و بازاڕێکی نوێیە بۆ عێراق، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابووریی عێراق دروست دەکات، بەتایبەت لە فراوانترکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا و وڵاتە ئەوروپییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: