
ئاڵای کوردستان و عێراق و لۆگۆی ئەپیکۆر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
كۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان شاندی كۆمپانیای نەوتی باكوور و بەرپرسانی هەولێر و بەغدا کۆتاییهات و ڕێككەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کرا. لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە ئاڤای وت، کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر، ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیاکانی نەوت، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کرا.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، ئەندامانی شاندەکەی ڕاسپاردووە کە وردەکاری و دەقی ڕێککەوتنەکە ئاشکرا نەکەن و نەیدەن بە میدیاکان، تا خۆی ئاشکرای دەکات.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی دیکە لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەناردەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بۆری بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەبێت، لە زاخۆ وێستگەیەکی پێوانەکردنی نەوتیان هەیە، لەوێشەوە نەوتەکە هەناردەی تورکیا دەکرێت، ئەگەر ڕێککەوتنەکەش ڕابگەیێنرێت پرۆسەکە لای ئەوان بە ئاسانیی و بەخێرایی دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە و بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کۆمپانیاکانی نەوت کارمەندەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، کۆمپانیای کاریش ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووە و پاڵاوگەکانی ئامادە کردووە، سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیاکەش ئاگادارکراونەتەوە کە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاڤا دەڵێت، دوای واژۆكردنی گرێبەستە سێقۆڵییەكە لەبارەی نەوت هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نامێنێت. دەبێت بەغدا لە نزیكترین كاتدا مووچە ڕەوانە بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





