
کۆبوونەوەی سەرۆك مەسعود بارزانی و جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق.
ئاڤا نیوز
لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق ڕایگەیاند، "ناكرێت بابەتی پێنەدانی مووچە بە مووچەخۆرانی کوردستان هەر بەردەوام بێت و پێویستە چارەسەر بكرێت".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 23-9-2025، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و گوێندڵن گرین، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی سوپاسی هەڵوێستی ئەمەریكای كرد لە یارمەتیدانی گەلانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی، سەرۆك بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، "باشترین ڕێگە بۆ نوێنەرایەتیكردنی ڕاستەقینە، گەڕانەوەیە بۆ یاسای یەك بازنەیی بۆ ئەوەی لە گونجانی ژمارەی كورسی لەگەڵ ڕێژەی دانیشتووان دادپەروەری هەبێت".
سەبارەت بە پڕۆسەی سیاسی عێراق، سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند، بەداخەوە دەستەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستوور و ڕێككەوتنەكان نەبوون و ئەوەش بووەتە سەرچاوەی گرفتەكان.
لەلایەکی دیکە: لەلای خۆیەوە، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق جەختی لە پەیامی دۆستایەتیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان كردەوە و ڕایگەیاند، ئەمەریكا خوازیاری كوردستانێكی بەهێزە و بەهێزیی كوردستانیش لە بەرژەوەندی سەقامگیریی عێراقە.
دووپاتیشیكردەوە، ئەمەریكا پاڵپشتی مافە دەستوورییەكانی هەرێمە و پشتیوانیی لە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی کوردستان دەكات و ناكرێت بابەتی پێنەدانی مووچە بە مووچەخۆرانی کوردستان هەر بەردەوام بێت و پێویستە چارەسەر بكرێت.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێكی دیکەی قسەكانیدا، هاریس باسی لە سەرکەوتنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان کرد، بە تایبەت لەبواری وزە و كارەبادا وەك نموونەیەك بۆ بەشەكانی تری عێراقی لە قەڵەم دا.
لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیش، هاریس ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە سەروەریی عێراق بپارێزرێت و ڕێگە لە دەستوەردان لە كاروباری عێراق بگیرێت.
ئەمەش بزانە: بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان تەوەری دیکەی دیداری نێوان سەرۆک بارزانی و هاریس بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە






