
دیمەنێک لە قەزای ڕزگاری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان
ئاڤا نیوز
بڕیاری بە قەزاکردنی ڕزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەرچوو. ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش لەوبارەیەوە دەڵێت، "بە بڕیاری بە قەزابوونی ڕزگاری دڵخۆشن کە دوای هەوڵێکی زۆر بڕیارەکە دراوە".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 23-9-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی قەزای ڕزگاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ناحیەی ئاڤکان لە سنووری زاخۆ واژۆ کرد، قەزای ڕزگاریش هەمان سنووری ئێستای ناحیەی ڕزگاری لەخۆ دەگرێت.
وێنە گەورەکە: پێشتر ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردبوو، کە نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ گرتنەبەری ڕێککارەکانی بەقەزاکردنی ناحییەی ڕزگاری بکەن، ئەنجوومەنی وەزیرانیش بەڵێنی دیراسەکردنی داواکارییەکەی پێدان.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا پەیوەندی بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانەوە کرد و ڕایانگەیاند: بە بڕیاری بە قەزابوونی ڕزگاری دڵخۆشن کە دوای هەوڵێکی زۆر بڕیارەکە دراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناحیەی ڕزگاری سەرەتای دروستبوونی، بەناوی 'ناحیەی تیلەکۆ' بووە، کە ناوەندەکەی گوندی تیلەکۆی گەورە بووە، بەڵام پاش شاڵاوی بەدناوی ئەنفال و خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، ناحیەی تیلەکۆ هەڵوەشێنرایەوە، لە دوای ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و دروستبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ناحییە پێکهێنرایەوە و ناوەندەکەی ئۆردوگای سموود دانرا، دواتر ناوی سمود و ناحیەکەش کرا بە ناحییەی ڕزگاری.
زانیاریی زیاتر: قەزای ڕزگاری، پێشتر یەکێک بوو لە چوار ناحیەکەی سەر بە قەزای کەلار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، ناوەندەکەی شارەدێی ڕزگارییە، ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ساڵی 2020 دا 44 هەزار و 276 کەس بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە






