ئاڤا نیوز
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، هەنگاوە کردارییەکان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی گەورەی هێڵی سێیەمی گواستنەوەی ئاو لە دووکانەوە بۆ سلێمانی دەستیان پێکردووە. ئەم پڕۆژە ستراتیژییە، کە بە گوژمەی 420 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت، ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوییە لە گەڕەکەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی 25 بۆ 30 ساڵی داهاتوو.
بۆچی گرنگە: شاری سلێمانی لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەست کێشەی کەمئاوییەوە ناڵاندوویەتی، بە تایبەت لە وەرزی گەرمادا. ئەم پڕۆژەیە وەک چارەسەرێکی بنەڕەتی و درێژخایەن سەیر دەکرێت کە دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی پارێزگاکە مسۆگەر دەکات. تەواوبوونی ئەم هێڵە نوێیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەم کردنەوەی فشار لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی ئێستا و باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتیان.
زانیاریی ئاڤا: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی. بڕیارە هەفتەی داهاتوو گرێبەستی پڕۆژەکە بە فەرمی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار واژۆ بکرێت و لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا دەست بە کارەکانی جێبەجێکردن بکرێت.
-پڕۆژەکە بە ماوەی ساڵ و نیوێک (18 مانگ) تەواو دەکرێت. وێستگەی پاڵاوتنی ئاو لەم پڕۆژەیەدا توانای پاڵاوتنی 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەمەش ڕۆژانە نزیکەی 480 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دابین دەکات.
-لەڕووی جۆر و کوالێتییەوە، پڕۆژەکە هاوشێوەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێرە، کە بە ستانداردێکی بەرزی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە






